ڕاچڵەکین سپۆرت -
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی، کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی، بڕیاری کۆتایی لەبارەی بەشداریکردنی لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 دا، سەرەڕای ئەوەی تیپەکەی نەیتوانی سەرکەوێت بۆ پاڵەوانێتییە جیهانییەکە.
لەماوەی ڕابردوودا ناوی ڕۆناڵدۆ بە چەند یانەیەکەوە بەسترابوو بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی نوێی یانەکان کە بڕیارە لە 15ی حوزەیران تا 13ی تەمموز لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
باس لەوەش دەکرا کە ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودیەوە دەکات، کە لە کۆمەڵەی H شانبەشانی ڕیال مەدرید و ڕێدبول سالزبۆرگ و پاچوکا ڕکابەری دەکەن.
بەڵام ڕۆناڵدۆ بە لێدوانێکی ڕوون بابەتەکەی یەکلایی کردەوە و ڕایگەیاند، خەریکە یەکلایی دەبێتەوە، من بەشداری مۆندیالی یانەکان ناکەم، سەرەڕای ئەوەی چەندین بانگهێشتنامە و ئۆفەرم بۆ هاتووە.
دۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، "گفتوگۆ و پەیوەندی هەبووە، بەڵام دەبێت لە کورتخایەن و مامناوەند و درێژخایەندا بیربکەیتەوە".
سەبارەت بە وازهێنانی، ڕۆناڵدۆ ڕوونیکردەوە، عەقڵیەتی من ئەوەیە ڕۆژ بە ڕۆژ بژیم، ساڵانێکی زۆرم نەماوە بۆ یاریکردن، بەڵام چێژ لە ساتەوەختەکە وەردەگرم.
دووپاتیکردەوە "هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ خانەنشینبوونم دانەنراوە، دڵخۆشم، لێرەم بۆ ئەوەی چێژ لە خۆم وەربگرم و بەردەوام بم تا ئەو ڕۆژەی خۆشم دەوێت دێت".