ڤیدیۆ؛ كاندیدێكی سەرۆكایەتی كۆڵۆمبیا بەفیشەك برینداركرا

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 136

راچڵەكین-

كاندیدێكی سەرۆكایەتی كۆڵۆمبیا لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەكدا لە بۆگۆتا، تەقەی لێكراو بەسەختی برینداركرا.

بەگوێرەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی بڵاوكراونەتەوە، میگێل ئۆریبی تەمەن 39 ساڵ كە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی راستڕەوەو ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی كۆڵۆمبیایە، لەكاتی پێشكەشكردنی وتەیەكدا لەیەكێك لەكۆبوونەوە جەماوەرییەكان تەقەی لێدەكرێت و بەهۆیەوە بەسەختی بریندار دەبێت.

حكومەتی كۆڵۆمبیا بەسەرۆكایەتی گۆستاڤۆ پێترۆ بەتوندی سەركۆنەی هێرشەكەی كردو رایگەیاند، هێرشەكە تەنها بۆسەر ئۆریبی نییە، بەڵكو بۆسەر دیموكراتی و ئازادی رادەربڕینە لە كۆڵۆمبیا.

هاوكات پێدرۆ چانشێز-ی وەزیری بەرگری كۆڵۆمبیا رایگەیاند، 700 هەزار دۆلار وەك پاداشت دەدەن بەو كەسەی زانیاریان پێبدات لەسەر هێرشكەرەكان.

دواتر كارلۆس گالان سەرۆكی شارەوانی بۆگۆتا رایگەیاند، ئۆریبی لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و هێرشبەرەكەش دەستگیركراوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن