لەسەردەمی دەسەڵاتی نوێی سوریا نزیكەی 8 هەزار كەس كوژراون

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 70

راچڵەكین-

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، لەسەردەمی دەسەڵاتی نوێی سوریا نزیكەی 8 هەزار كەس لەو وڵاتە كوژراون كە ژمارەیەكی زۆر ژن و منداڵیان لەناودایە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، دوای نزیكەی شەش مانگ لەكۆتایی هێنان بە رژێمی بەشار ئەسەد، لە ماوەی نێوان 8ی كانوونی یەكەمی 2024 تا 6ـی حوزەیرانی 2025، حەوت هەزارو 670 كەس كوژراون.

وەك لەراپۆرتی روانگەكەدا هاتووە، نزیكەی 87%ی كوژراوەكان پیاو و ژنانن و منداڵانیش 12.6% پێكدەهێنن، هاوكات نزیكەی (75%)ی كۆی گشتی ئەوانەی كوژراون خەڵكی مەدەنی بوون.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، 5 هەزارو 784 لە كوژراوەكان مەدەنین، لەو ژمارەیەش 422 یان ژن و 306 منداڵن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن