ڕاچڵەکین سپۆرت -
پرسی کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە بووەتە جێی مشتومڕ و ئیدارەی یانەکە دەیەوێت لە مارک ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی کاپتنی تیپەکە ڕزگاریان بێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی، قەناعەتێک لەناو یانەکەدا دەستی پێکردووە سەبارەت بە پێویستی بە دووبارە سەیرکردنەوەی پێکهاتەی سەرکردەی یانەکە، بەمەش ڕاهێنەرەکە ئازاد دەبێت بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە، هاوشێوەی ئەوەی پیپ گواردیۆلا لەگەڵ مانچستەر سیتی کردی.
گواردیۆلا لەم دواییانەدا بڕیاریدا خۆی کاپتنی یانەکە هەڵبژێرێت- دوای چەندین ساڵ لە دەنگدانی یاریزانەکان- دوای ئەزموونێکی ناڕەزامەندی وەرزی ڕابردوو لەگەڵ کیڤن دی برۆین و کایل واڵکەر.
دوای ڕۆیشتنی ئەو دووانە، پیپ بڕیاریدا خۆی کاپتنەکان هەڵبژێرێت و بێرناردۆ سیلڤا و ڕوبێن دیاس و ڕۆدری و ئێرلینگ هالاندی هەڵبژارد.
لە بەرشەلۆنە، ئەگەر دۆخەکە داوای گۆڕینی سەرکردایەتی بکات، ئەوا پێویستە فلیک بڕیاردەر بێت، ئەگەر پێی وایە لە بەرژەوەندی تیپەکەدایە کە سەرکردەیەک هەبێت کە بەردەوامییەکەی جێی پرسیار نییە.
ئیدارەی بارسێلۆنا پێیان وایە ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکار کاندیدێکی نایابە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی تیپەکە بکات، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی بەرفراوان و ئامادەبوونی بەهێزی لە ژووری جلگۆڕین و پەیوەندییەکی باش لەگەڵ فلیک.
شایەنی باسە کە کاپتنەکانی ئێستای بلاوگرانا، بریتین لە: تێر شتیگن، ڕۆناڵد ئاراوخۆ، فرێنکی دی یۆنگ، ڕافینها و پێدری.