ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ کاتژمێر 7ی ئێوارە لە یارییەکی بەهێزی قۆناغی 16ی جامی جیهانی یانەکان لە نێو یاریگای مێرسیدیس بێنز لە شاری ئەتالانتا - جۆرجیا هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و ئینتەرمیامی ئەمریکی ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکان لەسەرەتای یارییەکە عوسمان دێمبلی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان کە لەم جامەکە تاکوو ئێستا یاریی نەکردووە ناتوانێت بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات و بەڵام پێ دەچێت لە تایمی دووەمدا یاریی بکات.
لەلایەکەی ترەوە هەردوو ئەستێرەی ئینتەرمیامی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی سەرکردایەتی ئینتەرمیامی دەکەن بۆ ئەوەی یانەکەیان بگەێنننە قۆناغی 8ی.
پێکهاتەی پێشبینی کراوی هەردوو یانە بۆ یاریی ئەمڕۆیان:
پاریس سانجێرمان: دۆنارۆما ، حەکیمی ، مارکینیۆس ، پاچۆ ، میندێز ، ڤیتینیا ، نیڤێس ، ڕۆیز ، بارکۆلا . دوێ ، کڤاراسخیلیا.
ئینتەرمیامی: ئۆستاری ، ویگانت ، فالکۆن ، ئەلاڤێس ، ئالان ، ڕیدۆندۆ ، بۆسکێس ، سیگۆڤیا ، مێسی ، ئەلێندی ، سوارێز.