خۆڵبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

22 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 158


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دوو شەممە 30-06-2025 ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت،  لەناوچە شاخاووییەكان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك وە لەكاتەكانی دوایی نیوەرۆ ئەگەری چالاك بوونی خێرایی با هەیە تاكو كاتەكانی ئێوارە . 
 
پلەكانی گەرما/ بەگشتی نزم دەبێتەوە وە  لەناوچە شاخاووییەكان  زیاتر دادەبەزن بە (4-5 ) پلە  لە تۆماركراوەكانی دوێنێ وەك لە وێنەكەدا ئاماژەی پێكراوە. 

سبەینێ سێشەممە 1-07-2025 ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ  لەكاتەكانی بەیانی زوو لەزۆربەی ناوچەكان , پاشان بۆ كاتەكانی نیوەڕۆ كاریگەری لاواز دەبیت.  پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە  بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی ئەمرۆ:

هەولێر :  38 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆك :  36  پلەی سیلیزی
كەركوك : 38 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران :  35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن