وادەی پركردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك درێژكرایەوە

کوردستان

22 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 292


راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، ماوەی پڕكردنەوەی فڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك درێژكراوەتەوە تا بواری زیاتر بەهاوڵاتیان بدرێت بۆ پڕكردنەوەی.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2025 محەمەد حەنون لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بڕیاریانداوە تا رۆژی 1ی ئابی 2025 پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك درێژ بكەنەوە.

وتیشی، لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق ( بەهەرێمی كوردستانەوە) زیاتر لە 33 ملیۆن هاوڵاتی فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق ئەوەشی روونكردەوە،  لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ( سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێرو دهۆك) رێژەی زیاتر لە 60%ی هاوڵاتیان فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە.

یەكێك لەو گرفتانەی رووبەڕووی هاوڵاتیان بووەتەوە لەكاتی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك، ئەو خێزانانەن كە منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵیان هەیەو پێشتر كارتی نیشتمانیان نەبووەو ئێستا بۆ ناونووسینیان لە فۆڕمی ئەلیكترۆنیدا پێویستە كارتی نیشتمانیان هەبێت، هاوكات ، جیابوونەوەی هاوسەرانە لە یەكتری و هیچ پەیوەندییەكیان نەماوە، نازانن چۆن فۆرمەكە پڕ بكەنەوە، چونكە فۆرمی خۆراكیان جیا نەكردۆتەوە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن