وەزارەتی دارایی لەبارەی داخستنی دەرگای بانكەكان روونكردنەوە دەدات

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 199

راچڵەكین -

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی بانكە حكومییەكان دەرگا بە ڕووی هاووڵاتیان ناكەنەوەو سەرقاڵی رێكخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی دەبن.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردووەتەوە، تێیدا سەرجەم هاووڵاتیانی ئاگاداركردووەتەوە كە سبەینێ سێشەممە 1-7-2025، پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ دەرگای بانكەكان بەڕووی هاوڵاتیان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بەمەبەستی ڕێكخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2025.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن