پۆلیسی هەڵەبجە زانیاری لەبارەی رووداوەكەی ناحیەی سیروان بڵاودەكاتەوە

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 290

راچڵەكین -

پۆلیسی هەڵەبجە روونكردنەوە لەبارەی رووداوەكەی ناحیەی سیروان دەدات كە مەفرەزەیەكی پۆلیس پەلاماری هاووڵاتییەك دەدەن و رایدەگەیەنێت: ئەو كەسە جنێو و قسەی نەشیاوی بە پۆلیسەكان داوەو بەو هۆیەوە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركراوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە تێیدا مەفرەزەیەكی پۆلیس هێرشدەكەنە سەر هاووڵاتییەك و لێی دەدەن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ 30-6-2025، مەفرەزەیكمان لەبنكەی پۆلیسی سیروان بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، چوونەتە ناو بازاڕی ناحیەی سیروان بەمەبەستی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار، كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بەپێی مادەی ژمارە 11 زیادەڕۆیی، كە هەواڵ دراوە تۆمەتباران لەو شوێنەدان لەكاتی وەستانی ئۆتۆمبێلەكەیاندا لەبەشی پشتەوەی بازاڕەكە كە بەرامبەر غەسلێكە، لەلایەن كەسێكەوە جنێوو قسەی نەشیاویان پێدەدرێت لەبەرئەوەی ئەم كەسە باوكی بەناوی (ر. ف. م) فەرمانی دەستگیركردنی هەیە بەپێی مادەكانی (۲۱چەك و ٤۲۱ و٤٥۲ ی یاسای سزادانی عێراقی).

پۆلیسی هەڵەبجە روونیكردووەتەوە، وەك لەگرتەكەدا دەردەكەوێت كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، ئەفسەرمان لەبنكەی پۆلیسی سیروان زۆر هەوڵ دەدات ئەو كەسە دووربخاتەوە، بەڵام بەردەوام دەبێت لە ووتنی قسەی نەشیاوو ڕێگری دەكات لە مەفرەزەكە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكەیان، لەكاتێكدا ئەو مەفرەزیە بۆ ئەركێكی دیكە رۆیشتوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەلایەن مەفرەزەكەمان لە بنكەی پۆلیسی سیروان سكاڵای یاسایی تۆماركراوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكەدا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن