قوباد تاڵەبانی نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە ئاشكرا دەكات

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 133

راچڵەكین -

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، گفتوگۆكانی نێوان وەفدە دانوستانكارەكانی هەرێم و بەغدا لە چەند رۆژی رابردوودا بە ئەرێنی بەڕێوەچوون و گەشبینین لە ماوەیەكی نزیكدا بگەینە رێككەوتن و كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 30-6-2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ پاتریك دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لەعیراق، كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی حكومەتی زانیاری نوێی لەبارەی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكراكرد و رایگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان وەفدە دانوستانكارەكانی هەرێم و بەغدا لە چەند رۆژی رابردوودا بە ئەرێنی بەڕێوەچوون و گەشبینین لە ماوەیەكی نزیكدا بگەینە رێككەوتن و كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكرێت.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم روونیشیكردەوە، هەرێمی كوردستان لە هیچ هەوڵێك درێخی ناكات بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی هاووڵاتییانی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن