وڵاتێكی ئیسلامی پۆشینی نیقاب قەدەغە دەكات

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 483

راچڵەكین -

بە فەرمانێكی سەرۆكی كازاخستان، لەمەودوا پۆشینی نیقاب و ئەو جلوبەرگانەی كە دەموچاو دادەپۆشن، لە شوێنە گشتییەكانی ئەو وڵاتە قەدەغە دەكرێت.

سەرۆكایەتی كۆماری كازاخستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، قاسم جورمات توكاییف، سەرۆكی ئەو وڵاتە فەرمانێكی سەرۆكایەتی دەركردووە بۆ قەدەغەكردنی پۆشینی نیقاب و هەموو ئەو جۆرە جلوبەرگانە لە شوێنە گشتییەكان، كە دەموچاو دادەپۆشن.
 
هەرچەندە لە فەرمانەكەی سەرۆكی كازاخستاندا بە ئاشكرا پۆشینی جلوبەرگی ئیسلامی قەدەغە نەكراوە، بەڵام ئاماژە بەوەكراوە كە هۆكاری دەركردنی فەرمانەكە، بۆ رەتكردنەوەی كلتوری بێگانە و ئەو جۆرە جلوبەرگانەیە كە نامۆن بە كلتور و نەریتی كۆمەڵایەتی گەلانی كازاخستان.

لەدوای دەرچوونی فەرمانە سەرۆكایەتییەكە، لەمەودوا رێگە بە كچ و ژنێك نادرێت لە شوێنە گشتییەكانی كازاخستان، نیقاب بپۆشێت و دەموچاوی بشارێتەوە، پێشتریش ئەو وڵاتە كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی مسوڵمانن، بەفەرمی پۆشینی نیقاب-ی لە ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگە حكومییەكان قەدەغە كردبوو.

ئەم بڕیارەی كازاخستان، هاوشێوەی هەنگاوەكەی وڵاتی قیرغیزستانی دراوسێی دێت، كە سەرەتای ئەمساڵ بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی پۆشینی نیقاب لە شوێنە گشتییەكانی وڵاتەكەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن