بوومەلەرزەیەك لەسنووری ئیدارەی سۆران روویدا

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 159

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەك لەسنووری ئیدارەی سۆران روویدا و لەناوچەكانی دەوروبەریش هەستی پێكرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كاتژمێر 4:14 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 30-6-2025، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4 پلە بەپێوەری رێختەر، سنووری قەزای چۆمانی گرتەوە.

چەقی بوومەلەرزەكە بەدووری شەش كیلۆمەتر لەسەنتەری قەزای چۆمان لە قووڵایی 12 كیلۆمەتر روویداوە، تائێستاش زیانەكانی بوومەلەرزەكە ئاشكرا نەكراوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن