راچڵەكین-
ژمارەەی ئەو كەسانەی بەهۆی تەقینەوەی كارگەیەكی تایبەت بەكەرەستەی كیمیایی لەهندستان كوژران و برینداربوون، بۆ نزیكەی 80 كەس بەرزبوەوە.
تەقینەوەكە لەكارگەیەكی كەرەستەی كیمیایی لە هەرێمی تیلانگانا لە باشوری هندستان روویداوەو بەهۆیەوە 40 كەس گیانیان لەدەستداوەو 37ی تریش برینداربوون.
كۆمپانیای " سیگاشی ئیندستریز"ی خاوەنی كارگەكە رایگەیاندووە، بۆ خێزانی هەریەكێك لەو كەسانەی لەڕووداوەكەدا مردون، بڕی نزیكەی 100 هەزار یۆرۆیان دەدەنێ و تەواوی خەرجی چارەسەركردنی بریندارەكانیش دەگرنە ئەستۆ.
تائێستا هۆكاری سەرەكی تەقینەوەكە نەزانراوەو لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە.