راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-07-2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا , بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەسەر ناوچەكانی باشووری هەرێم زیاتر دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەی هەیینی 04-07-2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لەكەشدا.
پلەكانی گەرمابە نزیكی 1 تـــــا 2 پلە نزمتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ وەك لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە :
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆك : 38 پلەی سیلیزی
كەركوك : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :38 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان :41 پلەی سیلیزی