راچڵەكین-
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە بەرواری 3 ی تەموزی ٢٠٢٥ هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی(6) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەنجامدانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان لەلایەن بەریوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) لە رۆژی یەكشەممە بەرواری 6ی تەموز دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
"لەم مانگەدا، 64244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن، كە ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوكارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیكترۆنی."