راچڵەكین-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەربەستكردنی بەشێك لەشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەمەبەستی قیرتاوكردن رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تەمووزی 2025 سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە:" ڕۆژی هەینی و شەممە، ڕێكەوتی ٤ و ٥ـی تەمووزی ٢٠٢٥، تیمەكانمان هەڵدەستن بە تەواوكردنی كاری قیرتاوكردنی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك نەخۆشخانەی شار بەردەم بۆڵینگ كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ كارەكان دواخرا بۆ كاتێكی گونجاو تا نەبێتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ."
شارەوانی سلێمانی ئەوەی روونكردووەتەوە:" كاركردن لە سەرلەبەیانییەوە دەستپێدەكات و بەردەوام دەبێت تا ئێوارە"