ئاسایشی سلێمانی: درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە سنووری گەرمیان كەوتەخوارەوە

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 223

راچڵەكین-

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی رایدەگەیەنێت، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لەسنووری گەرمیان كەوتووەتە خوارەوەو هیچ زیانێكی نەبووە.

عەقیدسەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" كاتژمێر١:٢٠خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٧/٣لە نزیك ناحیەی كۆكس لە سنووری گەرمیان درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كەوتەخوارەوە."

 عەقید سەلام روونیكردووەتەوە:" دەستبەجێ تیمەكانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەدواداچوون و  لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە."



 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن