شاندی دەمپارتی و ئەردۆغان كۆدەبنەوە

جیهان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146

یەكەم كۆبوونەوەی ئەردۆغان و شاندی دەمپارتی/ ئەرشیف

راچڵەكین-

بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو، بۆ جاری دووەم شاندی دەمپارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆكی توركیا كۆببنەوە.

جەودەت یەڵماز، یاریدەدەری سەرۆككۆماری توركیا بەمیدیای وڵاتەكەی راگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكە بەڕێوەبچێت:"پێمانوایە پرۆسەكە بە بەشداریی هەموو لایەنەكان بە شێوەیەكی تەندروست بەرەوپێش دەچێت". 

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان بەپەرلەمانتارانی پارتی دادوگەشەپێدانی راگەیاندبوو، پرۆسەی ئاشتی بەو شێوەیە دەڕوات كەمەبەستیان بووەو هیچ كێشەیەك نییە:"رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ شاندی دەم پارتی كۆدەبمەوە." 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن