حكومەتی عیراق لەبارەی دامەزراندن روونكردنەوە دەدات

عێراق

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 259

راچڵەكین -

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەبارەی دەنگۆی كردنەوەی دامەزراندن لە فەرمانگە حكومییەكان، روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، بەپێی بودجەی سێ ساڵە، هەموو جۆرە دامەزراندن و گرێبەستێك راگیراوە و ئەوەشی لەوبارەیەوە بڵاودەكرێتەوە دەچێتە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-7-2025 بڵاویكردەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەیەكە هەوڵی هەندێ لایەنی سیاسی بەدیدەكرێت بۆ سەرنجڕاكێشانی هاووڵاتییان و دەستخەرۆكردنیان بەبوونی دامەزراندن لە فەرمانگە حكومییەكان.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، جەخت لەوەدەكەینەوە كە بەپێی بودجەی سێ ساڵە كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر دراوە، لە (ماددەی 14/ چوارەم أ) بە دەق هاتووە كە دامەزراندن و گرێبەستكردن لە فەرمانگە حكومییەكان راگیراوە.

ئەنجومەنی وەزیرای عیراق داواشی لە هاووڵاتییان كردووە نەكەونە دوای ئەو جۆرە دەنگۆیانە، كە ئامانجی لێی بەكارهێنانیانە بۆ مەبەست و بەرژەوەندیی كەسی، كە دەچێتە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن