راچڵەكین -
شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممەی داهاتوو بەشێكی رێگای سەرەكیی سلێمانی - عەربەت، نۆژەندەكرێتەوە، داواش لە شۆفێران دەكات رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن.
لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-7-2025 بڵاویكردووەتەوە، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی كاركردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی سەرەكی سلێمانی - عەربەت ، تیمەكانمان لەڕۆژی شەممە 5-7-2025، هەڵدەستن بەكاری كڕاندنی رووی شەقامەكە لە (یەكتربڕی فلكەی قەرەداغ تا بازگەی عەربەت سلێمانی) و پاشان قیركردنەوەی.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی داواشی لە شۆفێران كردووە، تا تەواوبوونی كاری نۆژەنكردنەوەكە، ئەو شەقامانەی وەك جێگرەوە دیاریدەكرێن، بەكاربهێنن.