راچڵەكین -
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەبۆنەی رۆژی عاشووراوە، سبەینێ شەممە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی، ڕۆژی شەممە، 5ی تەممووزی 2025، بەبۆنەی ڕۆژی عاشووراوە، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، رۆژی یەكشەممە، 6ی تەممووزی 2025، دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.