راچڵەكین-
پۆلیسی فینلاند لەبارەی رووداوی هێرشەكەی دوێنێی پارێزگای تامپێرێ، زانیاری ئاشكرا دەكات كە تیایدا كەسێك بە چەقۆ هێرشی كردەسەر چەند ژن و پیاوێك و چوار كەسی بریندار كرد.
بە پێی زانیارییەكانی پۆلیسی پارێزگای تامپێری بۆ میدیاكانی فینلاند، هێرشبەرەكە كوڕێكی گەنجی تەمەن 23 ساڵانەو بەرەگەز فینلاندییە، هێرشی كردووەتە سەر سێ ژن كە تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 40 ساڵانەو پیاوێكیش كە تەمەنی 35 ساڵانە.
پۆلیسی فینلاند رایگەیاندووە، بەشێك لە قوربانییەكان بەشی سەرەوەی جەستەیان زامدار بووە، ئاشكراشی دەكات ئەو كەسانەی لەلایەن تۆمەتبارەكەوە هێرشیان كراوتەسەر، فینلاندین، ئەوەش ئاشكرا كراوە كە رووداوی هێرشكردنە سەر ئەو هاووڵاتیانە پاڵنەری ئایینی و دەمارگیری نەتەوەیی لەپشت نەبووە.
دوێنێ پێنجشەممە، 3-7-2025 لە پارێزگای تامپێری لە وڵاتی فینلاند، كەسێك لەناو مۆڵێكی شارەكە بەچەقۆ هێرشی كردە سەر خەڵك و چوار هاووڵاتی بریندار كرد.