وادەی كۆبوونەوەی ئەردۆغان و شاندی ئیمڕاڵی دەمپارتی ئاشكراكرا

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 135

راچڵەكین-

شاندی ئیمڕاڵی دەمپارتی دوای كۆتایی هاتنی دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان-ی رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، كۆتاییان بەسەردانەكەیان بۆ زیندانی ئیمڕاڵی هێنا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی تەمووزی 2025 شاندی ئیمراڵی كی پێهاتوبوون لە پەروین بوڵدان، میدحەد سانجار و پارێزەر ئۆزگور فایەق ئەرۆل، سەردانی ئیمراڵیان كردو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆبوونەوە.

میدیای نزیك لە پارتی كرێكارانی كورستان رایگەیاندووە، ئۆجەلان راگەیاندراوێكی مێژوویی بڵاودەكاتەوەو دواتر شاندی ئیمرالی (دەم پارتی) لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕیارە سبەینێ دووشەممە 7ی تەمووزی 2025 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لەگەڵ شاندی ئیمڕاڵی دەمپارتی بۆ كۆبێتەوە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن