راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-07-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، لەنێوان (1-2) پلە بەرزدەبێتەوە.
سبەینێ هەینی 25-07-2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكانیش نیمچە هەور دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی شارەكانی هەرێم:
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆك : 46 پلەی سیلیزی
كەركوك : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان 50 پلەی سیلیزی