كاریگەری سەرمای زستان لەسەر خەو چییە؟

هەمەڕەنگ

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 116

راچڵەكین-

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زستان، كەسانێك هەن ڕووبەڕووی كەمخەوی یاخود نائاسودەیی لە كاتی خەودا دەبنەوە، ئەوەش وادەكات خەوێكی پچڕ پچڕیان هەبێـت.

دەیڤد گاری، پزیشكی گشتی دەڵێت، كەشی ساردو گۆڕانی ئاستی چالاكییەكان لەڕۆژدا، كاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر نووستنی مرۆڤ لە شەوانی زستاندا.

پلەكانی گەرما كاریگەری زۆری هەیە لەسەر ڕیتمی ڕۆژانەی جەستە، بەجۆرێك گەرمای زۆر ئاستەنگ بۆ خەوێكی ئاسوودە دروست دەكات، بەهەمان شێوە پلەی گەرمای نزم كاریگەری لەسەر توانای جەستەی مرۆڤ بۆ پشوودان دروست دەكات، وەك ڕۆژنامەی ئیندیپێندت-ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.

سەرما چ كاریگەرییەك لەسەر نووستن دروست دەكات؟

گاری دەڵێت:" ئەگەر كەشەكە سارد بێت، جەستەی مرۆڤ سەرقاڵی پارێزگاریكردن دەبێت لە پلەی گەرمییەكەی لەجیاتی ئامادەكاری بۆ نووستن، ئەگەر كەسێك لەناو جیگادا بلەرزێت ئەوا بە دڵنیاییەو چاوی ناچێتە خەو."

سەرما كاریگەری لەسەر كوالیتی خەو دەبێت؟

دەیڤد گاری، دەڵێت، زۆرینەی خەڵكی تەنها بیر لەكاتژمێرەكانی نووستن دەكەنەوە، بەڵام ئەوەش گرنگە كە بیر لە قۆناغەكانی گەیشتن بە خەوێكی قوڵ بكرێتەوە، بەخەبەرهاتنی بەردەوام دەبێتە ڕێگر لە گواستنەوەی جەستە بۆ قۆناغەكانی خەوێكی قوڵ.

ئەو پزیشكە دەڵێت:" ئەگەر بێتو ڕێڕەوەكانی هەناسەدان تووشی هەوكردن بووبێتن، یاخود هەڵامەتت بێت و كۆكەو هەوكردنی قوڕگت هەبێت، ئاستەنگی زۆرت لەكاتی خەوتندا بۆ دروست دەبێت."

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن