فینلەندا بڕیارێك لە دژی عیراق و هەرێم دەردەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1404

راچڵەكین -
 
فینلەندا بڕیاریدا لە گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ وڵاتانی كەنداو، كایەی ئاسمانیی عیراق و هەرێمی كوردستان بەكارنەهێنێت.

میدیاكانی فینلەندا بڵاویانكردەوە، بەهۆی گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیل و ئەگەری هێرشی ئاسمانیی، حكومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا لەپێناو سەلامەتی گیانی گەشتیارو هێڵی ئاسمانییەكەی، فڕۆكە نەفەرهەڵگرەكانی لەكاتی ئەنجامدانی گەشتەكانی بۆ قەتەڕ و دوبەی، چیتر بە كایەی ئاسمانیی عیراق و هەرێمی كوردستاندا تێپەڕنەبن و رێڕەوی دیكەی ئاسمانیی بەكاربهێنن.

بەهۆی بڕیارەكەی فینلەندا، ماوەی گەشتە ئاسمانییەكانی ئەو وڵاتە بۆ فڕۆكەخانەكانی قەتەڕ و ئیمارات بە نزیكەی یەك كاتژمێر درێژتردەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن