راچڵەكین-
خاوەن مۆلیدەكان سەرپشك كراون بۆ ئیشپێكردنەوەی مۆلیدەكانیان و، داوایان لێكراوە لەگەڵ دانیشتوانی سنوورەكانیاندا لەسەر نرخ و ماوەی كارپێكردنی موەلیدەكانیان ڕێكبكەن.
ئەنجومەنی خاوەن مۆلیدەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی سنووری پارێزگای هەولێری ئاگاداركردووەتەوە، هەر خاوەن مۆلیدەیەك پێویستە لەگەڵ ماڵەكانی سنوورەكەی ڕێك بكەوێت و كار بە مۆلیدەكەی بكات و، سەری مانگ پارە بە پێی ڕێككەوتنەكە لە ماڵەكان وەربگرێت.
"بۆ هەر ئەمپێرێك 5 هەزار دینار لە هاوبەشان وەردەگرین، لە بەرامبەردا نزیكەی 50 كاتژمێر كارەبا دابین دەكەین." ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەكان وا دەڵێت.
لەسنووری پارێزگای سلێمانیش، بڕیارە ئەمڕۆ سیشەممە 3ی ئاداری 2026 خاوەن موەلیدەكان بڕیار لەبارەی چۆنییەتی كارپێكردنەوەی موەلیدەكانیان بدەن.
دوای ئەوەی كۆمپانیای دانەغاز بەهۆی بارگرژییەكانی ناوچەكە، بەرهەمهێنانی غازی ڕاگرت كە سەرچاوەی سەرەكی كارەبای 24 كاتژمێریە لە هەرێمی كوردستان، لەئێستادا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بۆ كەمتر لە هەشت كاتژمێر كەمبووەتەوە.