وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێك لەبارەی مووچە بڵاودەكاتەوە

ئابوری

01/03/2026     ژمارەی بینراو 4869

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان گشتاندنێك لەبارەی خانەنشینكردنی فەرمانبەران بەسیستمی ناوەندیی مووچە ئاڕاستەی وەزارەت و دامەزراوەكان دەكات.

لەگشتاندنەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 ئاڕاستەی وەزارەتەكان كردووە هاتووە، لەكاتی خانەنشینكردن و هەژماركردنی مووچەی خانەنشینی لە سیستمی ناوەندیی مووچە، تەنها پیادەی حوكمەكانی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەموار كراو دەكرێت.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، سەبارەت بە پلە تایبەتەكان پێویستە فەرمانی هەرێمی و فەرمانی سەرۆكوەزیرانی هەبێت لەدۆسێكەی بۆ خانەنشین بوون.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن