راچڵەكین-
هێزێكی ئەمنی تایبەت لەشاری بەغداد، كوڕێكی مشعان جبوری، سەرۆكی پارتی نیشتمانی عیراقیان لەماڵەكەی خۆی بەتۆمەتی بردنی بڕی 41 ملیار دینار دەستگیركرد.
مشعان جبوری، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردووەتەوە:" هێزێكی ئەمنی تایبەت چوونەتە سەر ماڵی كوڕەكەم ( یەزن مشعان جبوری) و بەرەو شوێنێكی نادیاریان بردووەو ئاماژەیان بەوەكردووە كە یاداشتی دەستگیركردنی لەلایەن دادوەری دادگای كەرخەوە بۆ دەركراوە."
بەگوێرەی ئەو بەڵگانە بێت كە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردووەتەوە، فەرمانی پشكنینی ماڵ و دەستگیركردنی یەزن لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای كەتن و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەركراون، بە تۆمەتی ئەوەی خۆی وەك كەسێك نیشانداوە كە فەرمانبەرێكی فەرمانگەیەكی مەدەنییە بەبێ ئەوەی لەڕاستیدا ئەو ئەركەی لەسەرشان بێت، بەمەبەستی دەسكەوتی دارایی و بردنی بڕی 41 ملیار دیناری عیراقی لەو رێگەیەوە.