كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان چۆن دەبێت؟

کوردستان

26/07/2025     ژمارەی بینراو 254


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 26- 07- 2025 ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور.

سبەینێ یەكشەممە 27- 07- 2025 ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروسبوونی پەڵە هەور لە كاتەكانی ئێوارەدا لە هەندێ شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

پلەكانی گەرمانزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆك : 46 پلەی سیلیزی 
كەركوك : 49 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 47 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 47 پلەی سیلیزی
سۆران : 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 50 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن