ئەمڕۆ ئەم كەسانە مووچەی مانگی 5 وەردەگرن

کوردستان

28/07/2025     ژمارەی بینراو 255

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست.

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە  28ی تەمووزی ٢٠٢٥  مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

هاوكات مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاماژەی بەوەكردووە، هەر ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی ئایاری ساڵی ( ٢٠٢٥ ) و مووچەی مانگەكانی ئاب و ئەیلولی ساڵی ( ٢٠٢٤ ) سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن