راچڵەكین -
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی رایگەیاند گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارەزەی پێشووی كردو بۆ وەرزی نوێی پریمەرلیگ بە درێسی یانەكە یاری دەكات.
یانەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، جێمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی ئێستای یانەی بێرنلی، دووبارە دەگەڕێتەوە ریزەكانی مان سیتی، دوای ئەوەی گەیشتنە رێككەوتن لەسەر گرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج وەرز.
لە یەكەم لێدواندا دوای واژۆكردنی گرێبەستەكەی، جێمس ترافۆرد رتایگەیاند: خۆشحاڵم جارێكی دیكە دەگەڕێمەوە یانەی مان سیتی، ئەو یانەیەی كە هەمیشە بە ماڵی دووەمی خۆمم زانیوە.
ترافۆرد-ی تەمەن 22 ساڵ، وتیشی:" زۆر تامەزرۆی یاریكردنم لەژێر راهێنەرایەتیی پیپ گواردیۆلا، هەموو تواناكانیشم دەخەمەگەڕ لەپێناو بەدەستهێنانی نازناوەكان لە وەرزی داهاتوو".