مان سیتی هەواڵێکی خۆشی دەربارەی ڕۆدری پێگەیشت

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 178

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆدری یاریزانی ئیسپانی گەڕایەوە مەشق و ڕاهێنانە سووکەکان لەگەڵ مان سیتی دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی لە ڕانیدا، ئەمەش پێشکەوتنێکی گەورەی بە تیپەکەی بەخشی پێش وەرزی نوێی پریمەرلیگ.

سیتیزن هیوادارە یاریزانە تەمەن 29 ساڵەکە لە دۆخێکی باشدا بێت و سەرکردایەتی تیپەکەی بکات لە یاری یەکەمی یانەکەی بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتۆن واندەرز لە 16ی ئاب.

ڕۆدری نیگەرانییەکانی لەنێو ستافی ڕاهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلادا دەربڕیبوو، دوای ئەوەی لە قۆناغی 16ی جامی جیهانی یانەکاندا سیتی بەرامبەر هیلال دۆڕا و ئەستێرەکەی ئیسپانیا بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە هەستی بە ئازارێکی دووبارەبووەوە کرد بەهۆی پێکانێک لە ئەژنۆی کە لە کەمپی مەشقەکانی پێش وەرز لە ئەمریکا تووشی بوو.

لە دوای گەڕانەوەی لە پشووی هاوینەی هەفتەی ڕابردوو، یاریزانەکە لە ژێر چاودێری ڕاهێنەرانی لەشجوانیدا ڕاهێنانی تاکەکەسی ئەنجامداوە.

لە هەنگاوێکی ئەرێنیدا، ڕۆدری ڕۆژی دووشەممە بەشداری بەشێکی ڕاهێنانەکانی گروپی کرد و پێشبینی دەکرێت پاشنیوەڕۆی سێشەممە بۆ مەشقەکانی کراوە لە ئەکادیمیای تۆپی پێی مانچستەر سیتی پەیوەندی بە گروپەکەوە بکات، بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یاریی یەکەمی بەرامبەر ۆولڤەرهامتۆن لە یاریگای مۆلینۆ، گواردیۆلا بژاردەی وەک ئیلکای گۆندۆگان و تیجانی ڕیندەرز و نیکۆ گۆنزالێزی هەیە بۆ ئەوەی جێگەی ڕۆدری پڕبکاتەوە ئەگەر چاکبوونەوەی دوابکەوێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن