راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 6-8-2025، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، تەنها لەناوچە شاخاوییەكان كەمێك نزمدەبێتەوە.
سبەینێ پێنجشەممە، 7-8-2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی كەم هەیە، پلەكانی گەرماش بەگشتی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمیای شارەكانی هەرێم:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆك : 42 پلەی سیلیزی
كەركوك : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان 46 پلەی سیلیزی