دوو بەربەست ڕیگری لە دۆنارۆما دەکات پەیوەندی بە مان سیتییەوە بکات

وەرزش

12/08/2025     ژمارەی بینراو 242

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا پێشوازی لە گواستنەوەی بۆ یانەی مانچستەر سیتی دەکات، بەڵام دوو ئاستەنگ لە ڕێگەی تەواوکردنی گرێبەستەکە وەستاون.

یانەی مانچستەر سیتی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارۆما دەربڕی، ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ بڵاویکردەوە، بەرپرسانی سیتی چاودێری دۆخی دۆنارۆما دەکەن لەگەڵ پاریس سانجێرمان، دوای ئەوەی هەوڵەکانی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، شکستی هێنا.

تۆڕە فەرەنسییەکە دووپاتیکردەوە کە سیتی پێشتر پەیوەندی بەو کەسانە کردووە کە لە گۆڵپارێزە نێودەوڵەتییە ئیتاڵییەکە نزیکن، دۆنارۆماش ئامادەیی خۆی بۆ گواستنەوەی بۆ یانە ئینگلیزییەکە دەربڕیوە.

پەیوەندی نێوان جیانلویجی دۆنارۆما و ئیدارەی پاریس سان جێرمان گەیشتە خاڵی بنبەست و لە ئەنجامدا لە لیستی یاریزانانی یانەکەی دوورخرایەوە بۆ یارییەکەی چوارشەممە لە جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر تۆتنهام.

لای خۆیەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی ئەوروپی لە هەژماری X ی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە، داواکاریی پاریس سانجێرمان بە 50 ملیۆن یۆرۆ ڕەنگە ڕێگر بێت لە گواستنەوەی دۆنارۆما بۆ مانچستەر سیتی.

ڕوونیشیکردەوە، گرنگیدانی سیتی بۆ گواستنەوەی دۆنارۆما بەهەمان شێوە پەیوەستە بە ئەگەری ڕۆیشتنی ئیدرسۆن گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکەیەوە، کە سەرنجی یانەی گالاتاسەرای تورکی ڕادەکێشێت، کە نوێنەرایەتی بەربەستی دووەم دەکات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن