خوان گارسیا: وەستاندنی ئەم ئەستێرەیەی بەرشەلۆنە کارێکی قورسە

وەرزش

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

خوان گارسیا گۆڵپارێزی نوێی بارسێلۆنا، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند، ڕاگرتنی هاوڕێ نوێیەکەی لامین یامال کارێکی قورسە.

گارسیا ڕایگەیاند، "بەڵێ، یامال ڕێگری لێناکرێت. زۆر قورسە، لامین لە یارییەکاندا ئاستێکی زۆر باشی هەیە، بەڵام لە مەشقەکاندا، لەوەش قورسترە، لە هەموو جوڵەکانیدا سەرکەوتووە، هێشتا گەنجە و زۆر شت هەیە بۆ باشترکردنی، بەڵام بە دڵنیاییەوە سەرم سوڕماوە لەوەی کە دەیکات".

سەبارەت بەو یاریزانەی لە دوای یامال لە بەرشەلۆنە سەرسامییەتی، وتی: زۆر بوون، هەندێک لە یاریزانەکانم دەناسی و دەمزانی چەندە باشن، بەڵام ئەوەی زۆر سەرسامی کردم کوالیتی ئەو یاریزانانە بوو کە لە ڕێگەی یەدەگەوە هاتبوون.

سەبارەت بە زیادبوونی چانسی پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای ئەوەی ڕووی لە بەرشەلۆنە کرد، گوتی، نازانم، بەڵام بێگومان لە بەرشەلۆنە زیاتر یاری دەکەیت و کاریگەری زیاترت دەبێت، هەروەها بەشداریی لە ڕکابەرییە ئەوروپییەکاندا دەکەیت، ئەوە لە ئێستادا پەیوەندی بە منەوە نییە، تەنیا ئەوەی بیری لێدەکەمەوە ئەوەیە کە ئاستێکی بەرز لە باشترین ئاستی خۆم لەگەڵ بارسا پێشکەش بکەم، هەموو شتێکی تریش بەدوای خۆیدا دێن.

لە درێژەی قسەکانیدا باس لە گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە دەکات و دەڵێت "هەرگیز گومانم لە پرۆژەکەی بەرشەلۆنە نەکردووە، درێغیم نەکرد لە ڕازیبوون، بەڵام گومانەکانم تەنها لەبەر ئەوە بوو کە لە ئیسپانیۆلەوە هاتوومەتە پێشەوە، بە هیچ شێوەیەک بابەتی وەرزشی نەبوو".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن