بایرن میونشن گڵۆپی سەوزی بۆ کومان هەڵکرد

وەرزش

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 157

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئیدارەی بایرن میونشن گڵۆپی سەوزی بۆ کینگسلی کۆمانی یاریزانی تیپی یەکەمی فەرەنسی هەڵکرد بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودیەوە بکات.

کۆمان ڕەزامەندی کۆتایی لە بایرن میونشن وەرگرت بۆ ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەشت بکات و پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە بکات، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" بڵاویکردووەتەوە.

بڕیارە کۆمان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یانەی میونشن بەجێبهێڵێت، دوای تەواوکردنی گواستنەوەی بە 30 ملیۆن یۆرۆ بە گرێبەستێکی سێ ساڵە.

ئیدارەی یانەی نەسڕ بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا مەجید، لەسەر داوای خۆرخی جیسوسی ڕاهێنەری پورتوگالی کۆمانی یاریزانی باڵیان کڕی بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبەری یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزتر بکات.

شایەنی باسە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاندی نەسڕ گەیشتنە هۆنگ کۆنگ بۆ ئامادەکاری بۆ جامی سوپەری سعودیە، کە بە یارییەک بەرامبەر یانەی ئیتیحاد جدە لە 19ی ئاب دەستپێدەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن