فلیک لیستی یاریزانانی بەرشەلۆنەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مایۆرکا ڕاگەیاند

وەرزش

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 175

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمشەو کاتژمێر 8:30 بە کاتی کوردستان لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە پاڵەوانی وەرزی پێشووی خولەکە لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی مایۆرکا.

هانسی فلیک ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لیستی یاریزانانی یانەکەی ڕاگەیاند و هەردوو یاریزانی نوێی تیپەکە خوان گارسیای گۆڵپارێز و مارکۆس ڕاشفۆردی هێرشبەری بانگهێشت کرد، بەڵام ڕۆبێرت لیڤاندۆڤکسی بەهۆی پێکانەوە لەم یارییەدا ئامادە نابێت.

لیستی یاریزانانی بەرشەلۆنە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

ئیناکی پینیا ، خوان گارسیا ، کۆشین ، باڵدی ، ئاراوخۆ ، کۆپارسی ، کریستینسن ، کۆندی ، ئیریک گارسیا ، جوفری ، گاڤی ، پێدری ، دی یۆنگ ، فیرمین لوپێز ، کاسادۆ ، ئۆلمۆ ، درۆ ، جیریمۆ ، فیرناندێز ، تۆرێس ، یامال ، ڕافینیا ، ڕاشفۆرد.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن