راچڵەكین-
ئەنوەر برزۆ، ئەو كەسەی لە سلێمانی لەناو خەڵكدا بە كتێبفرۆشەكەی لای باخی گشتی ناسرابوو، كۆچی دوایی كرد.
ئەنوەر برزۆ ساڵی 1939 لە گوندی باڕۆیی لە شارۆچكەی بازیان لەدایكبووە، ساڵی 1949 هاتووەتە شاری سلێمانی و لەوێ خوێندنی تەواو كردووە.
ساڵی 1960 بووەتە مامۆستای زمانی عەرەبی و لەگوندی خەمزە، خزمەتی مامۆستایی كردووە، ساڵی 1963- 1970 دەچێتە ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.