شەڕو پێكادان لە سیستان و بەلوچستان كوژرانی شەش كەسی لێكەوتەوە

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146

راچڵەكین-

لەشەڕو پێكادانێكدا لەناوچەی سیستان و بەلوچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، شەش كەس كوژران.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، IRNA، لەزاری بەرپرسانی سوپای پاسداران بڵاویكردووەتەوە:" لە ئاكامی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی ئەمنی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی سیستان و بەلوچستان، شەش تیرۆریست كوژراون."

ئەوەش روونكراوەتەوە، هێزەكانی سوپای پاسداران دوو چەكداری تریان دەستگیركردووە كە نزیكەی 25 كیلۆگرام ماددەی تەقەمەنیان پێبووە.

سوپای پاسدارانی هیچ ئاماژەیەكی بە ناوی ئەو ڕێكخراوەی كە ئەو كەسانەی تێدا ئەندام بوون یان شوناسیان نەكردووە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن