راچڵەكین-
بازرگانی و خۆراكی سلێمانی بریكارەكانی خۆراكی ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەكاتەوە، بڕیارە سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراكی مانگانە دابەشبكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئابی 2025 بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراكی سلێمانی لە راگەیەندروێكدا بریكارەكانی خۆراك لە ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێت، كە سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراكی پێنجەم بە داتای مانگی حەوت دابەش دەكەن.
داواش لە بریكارەكانی دابەشكردن خۆراك كراوە لەكاتی دابەشكردنی خۆراكدا رەچاوی ئەوە بكەن هەر ماددەیەك خراپبوو و بە كەڵكی خواردن نەهات دابەشی نەكەن، لە بەرامبەردا كۆمپانیای خۆراك ئاگادار بكەنەوە بۆ ئەوەی بۆیان بگۆڕن.
ماددەكانی سەبەتەی پێنجەمی خۆراك پێكهاتووە لە:
برنج: سێ كیلۆ گرام
شەكر: یەك كیلۆ گرام
زەیت: یەك لیتر
نیسك: ٢٥٠ گرام
لەتكەنۆك: ٧٥٠ گرام
دۆشاوی تەماتە: ٤٠٠ گرام