ڕاچڵەکین سپۆرت -
هاری کەین، هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئینگلیزی، دوای سەرکەوتنەکەی دوێنێی لە جامی سوپەری ئەڵمانیا کە بە "فرانز بێکنباوەر" ناسراوە، ڕەخنەی لە قەبارەی پێکهاتەکەی گرت، دوای ئەوەی لە یاریگای ئێم ئێچ بی ئارێنا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە شتوتگارتی بردەوە.
ئەستێرەی ئینگلتەرا بەگوێرەی گۆل دەڵێت، پێدەچێت ئەمە یەکێک بێت لە بچووکترین پێکهاتەکان کە تا ئێستا یاریم تێدا کردبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا کات ماوە تا کۆتایی گواستنەوەی یاریزانان، ماکس (ئیبەرل) و کریستۆف (فرۆند) و ڕاهێنەر (ڤینسێنت کۆمپانی) دەتوانن بڕیارەکان بدەن، هەندێک یاریزانی گەنجمان هەیە کە لە پێش وەرزدا ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کردووە، ئێمە کەمێک کورتین، بەڵام ئەوە لە دەستی یاریزانەکاندا نییە.
بایرن میونشن لە هاوینی ئەمساڵدا چەند یاریزانێکی فرۆشت، لەوانە تۆماس مۆلەر، لیرۆی سانێ، کینگسلی کۆمان، جواو پالهینها، و ماتیس تێل.
لای خۆیەوە کریستۆف فرۆند، بەڕێوەبەری وەرزشی ڕۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونیکردەوە کە لەڕاستیدا ژمارەکە کەمترە و ئاماژەی بەوەشکرد، "بێگومان چاومان بە کراوەیی دەهێڵینەوە، هیچ شتێک ڕەتناکەینەوە"، ئاماژەی بە ئەگەری گواستنەوەی یاریزانان کرد پێش ئەوەی پەنجەرەی گواستنەوەکان لە 1ی ئەیلول دابخرێت.
بایرن بەم زووانە دەتوانێت پێکهاتەکەی بەهێزتر بکات بە گواستنەوەی کریستوفر نکونکو، هێرشبەری فەرەنسی لە یانەی چێڵسی و کراوەیە بۆ گواستنەوەی بۆ میونشن. یانەکە و یاریزانەکە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا گەیشتنە ڕێککەوتنی سەرەتایی.