بەڤیدیۆ، ئارسیناڵ لە نێو یاریگای ئۆڵدرافۆرد شکستی بە مان یونایتد هێنا

وەرزش

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 140

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، لە یاریی لوتکەی ئەم هەفتەیەدا یانەی مان یونایتد لە نێو یاریگاو هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی ئارسیناڵی کرد.

کوڕانی شەیتانە سوورەکان هەر لەسەرەتاوە یارییەکی نایابیان ئەنجامدا بەبێ نەیانتوانی گۆڵ بکەن، بەڵام لە خولەکی 13دا ڕیکاردۆ کالافیۆری بەرگریکاری ئارسناڵ بە سوود وەرگرتن لە هەڵەیەکی گۆڵپارێزی مان یونایتد گۆڵی یەکەمی بۆ گەنەرز کرد و ئەو تایمە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا شەیتانە سوورەکان چەندین هەلیان لەدەستدا و هەروەها گۆڵپارێزی ئارسیناڵ داڤید ڕایا نایابانە چەندین هەلی گەڕاندەوە و لەکۆتاییدا یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لەبەرژەوەندی ئارسیناڵ کۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش یانەی مان یونایتد لەیەکەم یاریی پرێمەرلیگ لە نێو یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و هەروەها ئارسیناڵ سێ خاڵی بە نرخی بەدەستهێنا.

ڤیدیۆ:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن