پۆلیسی راپەڕین بۆ هاووڵاتیان: خۆتان لەم كارە بەدوور بگرن

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 392

راچڵەكین -

پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین، هۆشداریی بە هاووڵاتیان دەدات لە بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، راشیدەگەیەنێت: لەلایەن باندێكەوە وێنە و ڤیدیۆكان داونلۆد دەكرێن و بۆ بەدەستهێنانی پارە، هەڕەشە لە خاوەنەكانیان دەكەن.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 17-8-2025 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردووەتەوە، دانیشتووانی سنووری ئیدارەی راپەڕینی ئاگاداركردووەتەوە كە ماوەیەكە باندێك پەیدابوون هەڵدەستن بە داونلۆدكردنی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و پەیوەندیكردن وەك (سناپ چات، فەیسبووك، ئینستاگرام .....) بە گشتی (public ) دادەندرێت، دواتر هەڕەشەیان پێ لە خاوەنی وێنە و ڤیدیۆیەكە دەكەن بۆ بەدەستهێنانی پارە، بە پێچەوانەوە بڵاویدەكەنەوە، جگە لەوەش هەڵدەستن بە بڵاوكردنەوە و دەستكاریكردن و دانانی نووسینی نەشیاو لەسەر وێنە و ڤیدیۆكان.

پۆلیسی راپەڕین داوای لە هاووڵاتیان كردووە خۆیان بپارێزن لە بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەكانیان بە شێوەی گشتی (public) لە هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەگەری ڕوودانی هەر حاڵەتێكی لەم چەشنە، دەتوانن سەردانی نوسینگەكانی قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بكەن، هێزەكانی پۆلیسیشی بەردەوامن لە بەدواداچوون و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە بەم كارە هەڵدەستن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن