سلێمانی.. دوو تۆمەتبار بە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكرێن

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 219

راچڵەكین -

ئاسایشی گشتی هەرێم، دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەناو شاری سلێمانی رادەگەیەنێت و كە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەریان پێبووە و بەنیاز بوون رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی بكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رۆژی 5-8-2025، لەئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لەشاری سلێمانی، توانیان لە بۆسەیەكدا دوو تۆمەتباری بازرگانی  ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكان ئامانجیان شاردنەوە و بردنەدەرەوەی ماددەكە بووە لەڕێگەی بارهەڵگرێكەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٢٥ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان، راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن