راچڵەكین -
ئەمڕۆ دووشەممە 18-8-2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 65 دۆلارو 53 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 62 دۆلارو 57 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەڕای ئابووریناسان، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەمریکا گوشاری زۆری لە رووسیا نەکردووە بۆ ئەوەی جەنگی ئۆکراینا بوەستێنێت.