ترەمپ بۆ زیلینسكی: ئەگەر بتەوێت دەتوانیت كۆتایی بەجەنگ بهێنیت

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 162

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا، داوای لە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا، كرد دەستبەرداری نیمچە دوورگەی كریمیا و چوونە ناو ناتۆ ببێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئابی 2025 دۆناڵد ترەمپ لە كۆشكی سپی پێشوازی لە زیلینسكی و سەركردە ئەوروپییەكان بكات.

ترەمپ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ڕاگەیاندراوێكی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی ڕووسیا-ئۆكراینا بڵاوكردەوەو رایگەیاند، گفتوگۆی گرنگ سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی ئەنجام دەدەن.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە: "ئەگەر زیلینسكی بیەوێت دەتوانێت دەستبەجێ كۆتایی بە جەنگ لەگەڵ ڕووسیا بهێنێت، یان دەتوانێت بەردەوامی بە جەنگ بدات."

ئاماژەی بەوەشكردووە:" 12 ساڵ پێش ئێستا، باراك ئۆباما-ی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا، نیمچە دوورگەی كریمیای بەبێ تەقاندنی یەك گولـلە (بە ڕووسیا) بەخشیوە و چیدیكە ناتوانرێت وەربگیرێتەوە.

هەروەها ترەمپ باسی لەوە كرد،چوونە ناو ناتۆ بۆ ئۆكراینا ئیدی لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە.

سەرۆكی ئەمریكا ترەمپ، ئەمڕۆ سەرەتا لە كۆشكی سپی لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا زیلینسكی كۆدەبێتەوە، پاشان بە بەشداری سەركردە ئەوروپییەكان كۆبوونەوەیەكی فراوان ئەنجام دەدات.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن