پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە  18-8-2025 ئاسمان  ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزیكی سووك بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووری هەرێم. پلەكانی گەرما كەمێك نزم  دەبێتەوە بە( 1-2 ) پلە.

سبەی سێشەممە 19-8-2025 ئاسمان  ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ:

هەولێر :  42 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆك :  40  پلەی سیلیزی
كەركوك : 43 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن