"خاوەن موەلیدەكان رازی نین لەكاتی بوونی كێشە لەكـارەبـای 24 كـاتژمێری كارەبا بدەن بـەهـاوڵاتـیان"

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 76


راچڵەكین-

بەڕ‌ێوەبەری كۆنتڕ‌ۆڵی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، داوایان لە خاوەن موەلیدەكان كردووە لەكاتی بوونی كێشەدا كارەبا بدەن بە هاووڵاتیان، بەڵام خاوەن موەلیدەكان رازی نەبوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئابی 2025 غالب محەمەد بەمیدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە:" كارەبای 24 كاتژمێری بەردەوامە و هیچ كێشەیەكی نییە، وەك بەڕ‌ێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لەسەرەتای جێبەجێكردنی پرۆژەی كارەبای 24 سەعاتییەوە داوامان لەخاوەن موەلیدە ئەهلییەكان كردووە هاوكارمان بن و گرێبەستێكمان لەگەڵ ئیمزا بكەن، تاوەكو لەكاتی بوونی كێشەو گرفت لە كارەبای 24 سەعاتی كارەبا بدەن بە هاووڵاتیان."

راشیگەیاند:" لەشاری سلێمانی لەكۆی 540 موەلیدە، لە هەفتەی رابردوو، تەنها 12 خاوەن موەلیدە گرێبەستەكەیان لەگەڵ ئیمزا كردوین و ئەوانەی دیكە رازی نەبوون كە هاوكارمان بن."

بەڕ‌ێوەبەری كۆنتڕ‌ۆڵی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد:" دڵنیایی دەدەمە هاووڵاتیان، كە بەهیچ جۆرێك نرخی كارەبایان لەسەر گران نابێت و ئەگەر خاوەن موەلیدەكان هاوكاربن و لەكاتی نەبوونی كارەبا، كارەبا بدەنە هاووڵاتیان، حكومەت خۆی پارەیان پێدەدات و هاووڵاتیان تەنها پارەی كارەبای 24 كاتژمێری دەدەن."

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن