ژمارەی قوربانیانی غەززە 62 هەزار کەسی تێپەڕاند

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

راچڵەکین-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە 62 هەزاری تێپەڕاند.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد: ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 62 هەزار و چوار کەس.

باسی لەوەشکردووە: هاوکات تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا پێنج کەس لە غەززە بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان منداڵ بوون، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای شەڕەوە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 263 کەس و 112یان منداڵن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن